سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەزووترین کات هەوڵی کردنەوەی لقی بانکە فیدڕاڵییەکان لەهەرێم و دەستپێکردنی پڕۆسەی تەوتین دەدەین و دەشڵێت: تەوتینی مووچە بڕ‌یاری دادگای فیدراڵییە و دەبێت جێبەجێ بكرێت
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی ڕاگەیاند، په‌یامی سه‌رۆكی یەكێتی له‌باره‌ی كۆتایی هێنان به هه‌ژماری من و پشتیوانی ته‌وتین، په‌یامێكه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و بڕ‌یاری دادگای فیدڕاڵی یه‌كده‌گرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشكرد، بابه‌تی ته‌وتینی مووچه له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه یه‌كلاكراوه‌ته‌وه، كه ده‌بێت له‌لایه‌ن بانكه فیدڕاڵییه‌كانه‌وه مووچه ته‌وتین بكرێت، كە بۆ تێكڕ‌ای مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌م گه‌ره‌نتی زیاتره و هه‌م بڕ‌یاری دادگای فیدراڵییشه، كه ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێ.
ڕاشیگەیاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت به بیانوی جیاجیا ته‌وتین دوابخات، له‌كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت بكرێت، چونكه هه‌ر كه‌سێك تانه له‌پرۆسه‌كه بدات، كه ژێر هه‌رناوێكدا بێت ئامانج لێی نه‌كردنی ته‌وتین بێت بێگومان ده‌یباته‌وه.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی جەختیشی كردەوە، نوێنەرانی یەکێتی بەزوترین کات لەبەغداوە کاردەکەن بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدڕاڵییەکان لەهەرێم و دەستپێکردنی پڕۆسەی تەوتین، چونکە تاكه رێگایه بۆ مووچه‌خۆر تا متمانه‌ی زیاتری بۆ دروست ببێت.
وتیشی، “ته‌وتین ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ مووچه‌خۆران و هاوكات مافی ڕه‌وای خۆشیانه، كه ته‌وتین بكه‌ن نه‌ك هه‌ژماری من”.
هەرێم كەمال ئاغا پێی وایە، “ئە‌گه‌ر پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی لقی بانكه فیدراڵییه‌كان دروست نه‌كردایه، ده‌مێك بوو مووچه‌خۆران هه‌ژماری بانكییان ده‌بوو” و دەشڵێت: ده‌توانرێت له‌و ماوه‌یه‌ی كه حكومه‌تی عیراق دیاری كردوه بۆ ته‌وتین كردنی مووچه خۆران كه كۆتایی مانگی 12ی ئه‌مساڵه ده‌توانرێت ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌جێبگه‌یه‌نرێت.