دەربارەی نرخی ئارد ڕوونكردنەوە دەدرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان، كە “هیچ قەیرانێك كار لە نرخی ئارد ناكات” و ڕایدەگەیەنێت، هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌شی ساڵێك گه‌نمی هه‌یه.

حه‌یده‌ر نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیی دانه‌وێڵه له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاندووە، زیاتر له‌ پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار تۆن گه‌نممان ئه‌مباركردووه‌ و هیچ قه‌یرانێكی جیهانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی ئارد نابێت.

ڕاشیگەیاندووە، سه‌رباری ئه‌و بڕه‌ گه‌نمه‌ی هه‌ڵگیراوه‌، له‌ مانگی نیسانی ساڵی داهاتووشدا زیاتر له‌ دوو ملیۆن تۆنی دیكه‌ی گه‌نم ئه‌مبارده‌كه‌ین.

وتیشی، “هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌شی ساڵێك گه‌نمی هه‌یه‌ و ڕوودانی هیچ قه‌یرانێك له‌ جیهاندا، نابێته ‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئارد”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی ئۆكراینا و ڕوسیا نرخی گەنم و ئارد لە بازاڕی جیهانیدا بەرزبووەوە و دواتر نرخەكەی دابەزییەوە و ئێستاش، كە مەترسی جەنگێكی دیكەی جیهانی هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەنگۆی گران بوونی نرخی گەنم و ئارد هەیە لەكاتێكدا نرخی دۆلار و زێڕ بەرزبوونەتەوە.

 

قوباد تاڵەبانی: دەبێت مینحە و مووچەی شەهیدان هاوتای عێراق بكرێت
پێت قوباد تاڵەبانی: دەبێت مینحە و مووچەی شەهیدان هاوتای عێراق بكرێت
دامەزراوەی پەی: پەرلەمان بە چوار ساڵ و نیو تەنها ١٦٠ دانیشتنی ئەنجامداوە
دوات دامەزراوەی پەی: پەرلەمان بە چوار ساڵ و نیو تەنها ١٦٠ دانیشتنی ئەنجامداوە
پەیوەنیدر