ئۆتۆمبێلی خوێندكارانی پەیمانگایەك سووتا و 3 خوێندكار گیانیان لەدەستدا



لە سەر ڕێگای ڕومادی لە پارێزگای ئەنبار، ئۆتۆمبێلێک بە چوار سەرنشینەوە وەگەڕا و بەهۆیەوە چوار کەس بوونە قوربانی.

ئەحمەد عەلی جبوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ئەنبار ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە لە سەر رێگای ڕومادی و لە ناوچەی حامزی بووە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری نیسان سەنی بە چوار سەرنشینەوە وەرگەڕاوە و دواتر گڕی گرتووە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا سێ خوێندکار، كە خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکی شەقڵاوەن سووتاون و گیانیان لەدەستداوە،هاوکات شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە سەختی بریندار بووە.

ئەمە لەكاتێكدا، كە هەر ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای قەزای شێخان ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە باوكێك و دوو كوڕی گیانیان لەدەستدا.

دامەزراوەی پەی: پەرلەمان بە چوار ساڵ و نیو تەنها ١٦٠ دانیشتنی ئەنجامداوە
پێت دامەزراوەی پەی: پەرلەمان بە چوار ساڵ و نیو تەنها ١٦٠ دانیشتنی ئەنجامداوە
نرخی دۆلار شكا
دوات نرخی دۆلار شكا
پەیوەندیدار