نرخی دۆلار شكا



دوای ئەو بەرزبوونەوە لەناكاوەی ماوەی دوو ڕۆژە لە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ڕوویداوە، ئەمڕۆ نرخی ئەو دراوە ئەمریكاییە دابەزییەوە و دوانیوەڕۆ هەر 100 دۆلار بڕی زیاتر لە 1500 دینار دابەزیوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ‌ بەهای دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست و بەیانی ئەمڕۆش هەر لەو نرخە بەرزەدا بوو، كە 100 دۆلار بە 155 هەزار و 500 دینار بوو، بەڵام وردە وردە بەهاكەی دابەزییەوە.

ڕاشیگەیاند، ئێستا لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەهای 100 دۆلار بە 153 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لای خۆشیەوە، جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕای دراو لە سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، كە پەیامنێری (خەڵك) ئامادەی بوو ڕایگەیاند، جگە لە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیادبوونێکی نا سروشتی خواست بۆ دۆلار لە بازاڕەکاندا دروست بووە و ئەویش بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری لێکەوتووەتەوە.

وتیشی: “گروپە چەکدارە شیعەکان بە هۆکارێکی نادیار خواستێکی زۆریان لەسەر دۆلار دروستکردووە، بەلام بەهاكەی دادەبەزێتەوە”.

 

ئۆتۆمبێلی خوێندكارانی پەیمانگایەك سووتا و 3 خوێندكار گیانیان لەدەستدا
پێت ئۆتۆمبێلی خوێندكارانی پەیمانگایەك سووتا و 3 خوێندكار گیانیان لەدەستدا
یەكێتی پڕۆسەی تەوتینی مووچە دەستپێدەكات
دوات یەكێتی پڕۆسەی تەوتینی مووچە دەستپێدەكات
پەیوەندیدار