گروپە شیعەکانی عێراق هێرشیان کردەوە سەر ئیسرائیل



چەکدارە شیعە عێراقییەکانی نزیک لە ئێران ھۆشداری دەدەن کە ھێرشی زیاتر بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل، ئەنجام دەدەن.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە ژمارەیەک گرووپی چەکدار نزیک لە ئێران لەخۆدەگرێت ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، چەکدارەکانمان بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتەوە سەر ئامانجێکی گرنگی سەربازی لە خاکی فەڵەستینی داگیرکراو”.

ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکانیان لە وەڵامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان، ئەنجامداوە و ھێرشی زیاتریش بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل، ئەنجام دەدەن.

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و دەستپێکی هێرشەکان بۆ سەر غەززە، گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی کروز، زیاتر لە ١٧٥ ھێرشی بۆ سەر ئیسرائیل، ئەنجامداوە.

مەترسی هەیە کە ئەو سەرکێشییەی گروپە چەکدارەکان، عێراق ڕووبەڕووی شڕێکی نەخوازراو و نابەرامبەر لەگەڵ ئیسرائیل بکاتەوە، کە ئەوەش کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر بارودۆخی عێراق بە گشتی و دۆخی فشەڵی ئابووری دروست بکات.

دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستپێدەكات
پێت دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستپێدەكات
خالید مەشعەل: “گەردەلوولی ئەقسا ئیسرائیلی گەڕاندەوە بۆ خاڵی سفر”
دوات خالید مەشعەل: “گەردەلوولی ئەقسا ئیسرائیلی گەڕاندەوە بۆ خاڵی سفر”
پەیوەندیدار