فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەسنوری شارەكانی ئەزمیر و ئایدن و بالیكسیر و چەنەكاڵێ ٤٣٦ كۆچبەری نایاسایی لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستگیركران ، پارێزگای ئایدن لە توركیا ٤٤ كۆچبەر لە خنكان رزگاركران.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ٣ی كانوونی دووەم تا ٥ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە سنوری شارەكانی ئەزمیر و ئایدن و بالیكسیر و چەنەكاڵێ ٤٣٦ كۆچبەری نایاسایی لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستگیر كران.
هاوكات ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هەوڵیانداوە بەڕێگەی نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا كۆچ بكەن، ژمارەیەك كۆچبەر بەلەمەكەیان ژێر ئاو كەوت و ٤٤ كۆچبەرانە لە خنكان رزگاركران.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوای ڕزگار كردنیان رێكاریی یاسایی بەرامبەر بە كۆچبەرەكان گیراوەتەبەر و ڕەوانەی فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی پارێزگاكە كراون .