میدیای یەکێتی: بافڵ تاڵەبانی وەک یەکێک لە سەرکردەکانی ھاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازەکان ھەڵبژێردرا



سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک یەکێک لە سەرکردەکانی ھاوپەیمانی پێشکەوتنخوازەکان ھەڵبژێردرا و نوێنەرایەتی تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆنگرەی ھاوپەیمانی پێشکەوتنخواز بەیەکێک لەسەرۆکەکانی ئەو ھاوپەیمانێتە ھەڵبژێردرا، کە ١١٩ حزبی سوشیال دیموکراتی جیھانی لەخۆدەگرێت.

دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی وەفدی یەکێتی کە بەنوێنەرایەتی یەکێتی لە سانتیاگۆ لەچیللی بەشداری کۆنگرەی ھاوپەیمانێتی پێشکەوتنخوازەکان دەکات ڕایگەیاند، “سەرۆک بافڵ یەکێکە لە سەرۆکی ھاوپەیمانێتی پێشکەوتنخوازەکان کە وەک ئەنجومەنێکی سەرکردایەتییە و نۆ ھاوسەرۆکن و سەرۆک بافڵ یەکێکیانە”.

وتیشی، ھاوپەیمانێتیەکە ١٩٩ حزبی سۆشیال دیموکراتی لە جیھاندا لەخۆگرتووەو ئەو پۆستی سەرۆکایەتییە بۆ سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستکەوتێکی پڕبایەخی سیاسییە کە لەنێو ئەو ١١٩ حزبە جیھانییەدا بۆ یەکێتی و حزبێکی کوردستانییە.

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکات
پێت وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکات
فەرمانی بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی خوێندنی باڵا واژۆ کرا
دوات فەرمانی بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی خوێندنی باڵا واژۆ کرا
پەیوەندیدار