فەرمانی بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی خوێندنی باڵا واژۆ کرا



وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی وەزارەتەکەی واژۆ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانى بە گرێبەستکردنى مامۆستایانى وانەبێژى واژۆکرد کە ژمارەیان چوار هەزار و 104 وانەبێژى سەر بە دامەزراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستییە لە هەرێمى کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەماهەنگىدایە لەگەڵ وەزارەتى دارایی بۆ راییکردنى کاروبارەکان و ئەنجامدانى پرۆسەى بایۆمەترى.

هەفتەی ڕابردوو ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای پەسەندکردووە.

میدیای یەکێتی: بافڵ تاڵەبانی وەک یەکێک لە سەرکردەکانی ھاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازەکان ھەڵبژێردرا
پێت میدیای یەکێتی: بافڵ تاڵەبانی وەک یەکێک لە سەرکردەکانی ھاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازەکان ھەڵبژێردرا
مەسرور بارزانی پرۆژەی “کاڤین فارم”ـی کردەوە
دوات مەسرور بارزانی پرۆژەی “کاڤین فارم”ـی کردەوە
پەیوەندیدار