مەسرور بارزانی پرۆژەی “کاڤین فارم”ـی کردەوە



ئەمرۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی پرۆژەی “کاڤین فارم”ـی کردەوە کە تایبەتە بە بەخێوکردنی مانگا و بەرهەمهێنانی ماست و شیر و پەنیر.

کاڤین فارم، گەورەترین پرۆژەی ئاژەڵداری و شیرەمەنییە لەسەر ئاستی  هه‌رێمی كوردستان و عێراق بە گوژمەی 80 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە.

ڕووبەری پرۆژەکە، سێ هەزار دۆنم زەوییە و دوو هه‌زار و 500 هه‌لی كار بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ  ده‌ڕه‌خسێنێت. پرۆژەی کاڤین فارم توانای بەرهەمهێنانی 120 هەزار لیتر شیری لە ڕۆژێکدا هەیە، ئەمەش وا دەکات به‌رهه‌می شیره‌مه‌نیی ناوخۆ شوێنی به‌رهه‌می بیانی بگرێتەوە.

مەسرور بارزانی لە وتارێکدا ڕایگەیاند: “جێگەی دەستخۆشی و شانازییە پرۆژەی لەم شێوەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان جێ بەجێ دەکرێن و یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکان کە لە دەڤەری سێمێل جێ بەجێ کراوە. نەک تەنها دەڤەری سێمێل، بەڵکوو پارێزگای دهۆک و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش سوود لەم پرۆژەیە وەردەگرن .

ئاماژەی بەوەشدا “کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر پێشخستنی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت و سەدان دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییانی دەڤەری سێمێل دەڕەخسێنێت”.

هەروەها وتی: ” پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ، هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ پێشخستنی کەرتەکانی دیکە بە ئامانجی فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات”.

مەسرور بارزانی جەختیشی کردەوە: “دابینکردنی خۆراک بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانمان،پاراستنی ئاسایشی خۆراک بۆ هەر وڵات و نەتەوەیەک، شتێکی زۆر پێویستە، خۆشحاڵم کە دەبینم لە هەرێمی کوردستان هەنگاو بۆ ئەو ئامانجە دەنێت. هاوکات ئاماژەی بەوەشدا ،لە بەرنامەماندایە لە ئاییندەدا بایەخێکی زیاتر بە کەرتی پیشەسازیی لە هەرێمی کوردستان بدەین کە بە دڵنیاییەوە پێشخستنی ئەو کەرتە، سەدان هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت”.

مەسرور بارزانی لەبارەی بە بازاڕکردنی بەرهەمی جووتیاران،  ئاماژەی بەوەشدا “لە ماوەی ڕابردوودا زۆر هەوڵمان داوە کوردستان بە بازاڕی جیهانییەوە ببەسترێت بەو ئامانجەی دەرگا بە ڕووی هەناردەکردنی بەرهەمی جووتیارانمان بۆ دەرەوەی وڵات بکەینەوە، تا ڕادەیەکی زۆریش سەرکەوتووبووین و تاوەکوو ئێستە چەندان بەرهەمی جووتیاران هەناردەی وڵاتانی کەنداو و جیهان کراون”.

هەر لەو بارەی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆی جووتیاران بۆ دەرەوە دەڵێت  “زۆر هاوکار دەبێت بۆ ڕێکخستنی بابەتی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی ئابوورییان لەگەڵ هەیە، خۆشحاڵم کە دەبینم پرۆژەکانی کشتوکاڵ یەک لە دوای یەک جێ بەجێ دەکرێن کە دڵنیام کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر بەهێزکردنی ئابووریی وڵاتەکەمان دەبێت.

 

 

 

فەرمانی بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی خوێندنی باڵا واژۆ کرا
پێت فەرمانی بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی خوێندنی باڵا واژۆ کرا
چۆن هانی منداڵەکەت دەدەیت باسی ڕۆژی خوێندنی بکات؟
دوات چۆن هانی منداڵەکەت دەدەیت باسی ڕۆژی خوێندنی بکات؟
پەیوەندیدار