چۆن هانی منداڵەکەت دەدەیت باسی ڕۆژی خوێندنی بکات؟



زۆرجار قورسە وەڵامی ڕوون لە منداڵان وەربگریت کاتێک پرسیاریان لێدەکرێت سەبارەت بە ڕۆژی خوێندنیان زۆرجار لەوەڵامدا دەڵێن: “هیچ” یان “بیرم نییە”، هەندێکجاریش بە وشەیەکی وەک “باشە” ڕازی دەبن.

ئەمەش وا دەکات کە پێویست بێت بەدوای ڕێگەی کاریگەردا بگەڕێن بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵیان بۆ ئەوەی بزانن لە ڕۆژەکەیاندا چییان بەسەر هاتووە، بە ئامانجی پێشکەشکردنی پشتگیرییەکی گونجاو و پاراستنیان لە هەر کێشەیەک کە لەوانەیە لە ژینگەی قوتابخانەدا تووشی ببن.

شارەزایان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە نابێت واز لە هەوڵدان بهێنیت و جەخت لەسەر گرنگی ئەم پەیوەندییە دەکەنەوە هەتا ئەگەر وا دیاربوو منداڵەکە پێشوازی لە پرسیارەکە نەکات. تەنانەت ئەگەر لە ڕێگەی قسەی کورت و دووبارەشەوە بێت، باشترە لە قسەکردنی درێژخایەن..

توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی منداڵان و گەشەپێدانی مرۆییەوە ئەنجامدراوە، لە ویلایەتی میریلاند لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێژەیەکی بەرزتری خۆگونجاندنی لەو خوێندکارانەدا و توانای بەدەستهێنانی دەستکەوت لەنێو ئەو خوێندکارانەدا پشتڕاستکردووەتەوە کە چاودێرییەکی باشیان لەلایەن دایک و باوکیانەوە وەرگرتووە بە بەراورد بە کەسانی دیکە کە وەریان نەگرتووە، چونکە ڕێژەی کێشەی ڕەفتاریان زیادی کردووە و ئاستی زیرەکیان کەم بووەتەوە.

منداڵان وەک ئێمەی گەورەساڵان پێویستیان بە هەندێک پشوو هەیە بۆ کەمکردنەوەی فشار و تێگەیشتن ،لە ساتەوەختی هاتنەوەیان لە قوتابخانەوە بۆ ماڵەوە، هەروەها مێشکی منداڵان وەک مێشکی گەورەساڵان لێهاتوو نییە لە ئەنجامدانی ئەم  گواستنەوەیە بەتایبەتی کاتێک هەست بە ماندوێتی دەکەن .

ئاگاداربە منداڵەکەت ڕووداوەکان بەو شێوەیەی کە تۆ بیرت دێتەوە بیر ناکاتەوە، ئەمەش هۆکارێکی بایۆلۆژی پەیوەستە بە گەشەکردنی مێشکەوە، و دەبێت ئەو ڕێگایانە بەکاربهێنین کە هانی بیرهێنانەوەیان بدەین.

ماڵپەڕی واشنتۆن پۆست ئاماژە بەوە دەکات کە هەندێک لە منداڵان چاوەڕوان دەبن بۆ ئەوەی بزانن دایکەکە چۆن ڕۆژەکەی لە دووری ئەوانەوە بەسەر بردووە و لێرەدا دەبێت ڕێبازێکی جیاواز پەیڕەو بکرێت کە دایکەکە سەرەتا ئەو شتانە دەگێڕێتەوە کە لە ڕۆژدا کردوویەتی، چونکە ئەمە هاندەری منداڵەکە دەبێت بۆ ئەوەی بەشداری بکات، بۆیە ئەویش لە بەرامبەردا باسی خۆی و چۆنێتی تێپەڕبوونی ڕۆژەکەی بکات..

هەندێکجار نهێنییەکەی لە پرسیارەکەدایە، لە وەڵامی پرسیارەکەتدا، ئەو نازانێت کە تۆ بە تایبەتی دەتەوێت چی بزانیت و ڕەنگە هەر بۆیەش تەنها وەڵامت بداتەوە کە “ڕۆژێکی باش بوو لێرەدا ئامۆژگاری پسپۆڕانە دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی بتوانیت پەیوەندی لەگەڵ منداڵەکەدا بکەیت:

 

            بەم جۆرە پرسیار لە منداڵەکەت بکە :

  • “ڕۆژەکەت چۆن بوو؟” دەتوانێت بە یەک وشە کۆتایی پێبێت، بۆیە پێویستە ئەو پرسیارانە بکەیت کە یارمەتی ڕەوتی گفتوگۆکە بدەن، وەک “ئەمڕۆ زۆر حەزت لە چی بوو ؟

 

  • خۆبەدووربگرە لە پرسیارکردن ڕاستەوخۆ دوای گەڕانەوەی لە قوتابخانە، چونکە منداڵان هەندێک جار هەست بە ماندوێتی دەکەن ،دوای پشوودان و خواردنی ژەمێکی کەم، منداڵەکەت زیاتر ئامادە دەبێت قسە بکات و ڕووداوەکانی ڕۆژەکەت لەگەڵدا بەشی بکات.

 

 

  • بە وردی گوێ بگرە و مۆبایلەکە لە دوورەوە دابنێ، بە وردی گوێگرتن لە قسەکانی یارمەتی دەدات بە ئازادی قسە بکات، بۆیە سەرنج بدە، تەلەفۆنەکە دابنێ و چاوی لێبکە و سەرنجی تەواوی خۆتی پێ بدە.

 

  • پرسیاری سەرنجڕاکێش، و تەرخانکردنی کات بۆ ئەوەی منداڵەکەت قسە بکات .

 

 

  • کاتێک منداڵ گلەیی لە کێشەیەک دەکات لەگەڵ هاوتەمەنەکانی یان کێشەیەک لە ئەنجامدانی کاری قوتابخانەکەیدا، بە پێشنیارکردنی چارەسەرێک وەڵامی دەستبەجێی پێ مەدە ئەوە دەرفەتێکی گونجاوە بۆ هاندانی و پەرەپێدانی توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی و لەگەڵیدا باسی بکەن تا باشترین چارەسەر لەگەڵ تۆدا هەڵبژێرێت.

 

  • ئارەزووی تۆ بۆ پرسیاری سەرنجڕاکێش و تەرخانکردنی کات هاندەری منداڵەکەتە بۆ قسەکردن هەندێک پرسیار دەرگای قسەکردنی بۆ دەکاتەوە، وەک “لە پشوودا یاریت لەگەڵ کێ کردووە؟” یان “شتێک پێم بڵێ کە فێربوویت” ڕەنگە وردە وردە خووی ئەوە پەرەپێبدات کە ڕووداوەکانی ڕۆژەکەت لەگەڵدا بەشی بکات بەبێ ئەوەی تۆ تەنانەت پرسیاریشی لێ بکەیت.

 

  • منداڵان ئەوەندە زیرەکن کە تێبگەن کە تۆ چەندە ئارەزووی زانینی وردەکارییەکانی ژیانیان دەکەیت. ئەم هەستەی سەیرکردنیان ڕەنگە وایان لێبکات کە ئامادە نەبن وردەکارییەکان بەیەکەوە باس بکەن. بۆیە ئەنجامدانی چالاکییەکی جومگە وەک یاریکردن یان چێشت لێنان، و قسەکردن لەکاتی ئەنجامدانی ئەو کارەدا، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ نەهێشتنی فشاری دەروونی و وا لە منداڵەکە زیاتر هەست بە ئاسوودەیی بکات. هەروەها ئامۆژگاری دەکرێت زۆر پرسیار نەکەن بۆ ئەوەی منداڵەکە هەست بە فشار نەکات، بەڵکو با بە ئازادی و بە شێوازی خۆی قسە بکات.

 

  • منداڵ لە تەمەنێکی بچووکدا تەنها پێویستی بە پرسیاری باش هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت وردەکارییەکانی لەبیر بکات و هەستەکانی دەرببڕێت، لە تەمەنێکی کەمێک گەورەتردا، کاتێک منداڵ دەست دەکات بە بینینی پرسیارەکان وەک مەرجێک، دەتوانێت وەک دەستپێکێک پرسیار لەبارەی هاوتەمەنەکانیەوە بکات بۆ گفتوگۆکە، وەک “هاوڕێکانت بیر لە چی دەکەنەوە دەربارەی مامۆستا نوێیەکە؟”

 

لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵانی هەرزەکاری، و ئارەزووی منداڵ بۆ تایبەتمەندی و سەربەخۆیی، دەتوانرێت هاندەری پەیوەندیکردن بێت بە نیشاندانی گرنگیدان بە بۆچوونەکانی و ڕێگەدان بە بەشداریکردن لە بڕیارەکانی خێزان، لە هەمان کاتدا هەندێک تایبەتمەندی و بڕیار بۆ خودی منداڵەکە جێبهێڵدرێت.

 

 

 

مەسرور بارزانی پرۆژەی “کاڤین فارم”ـی کردەوە
پێت مەسرور بارزانی پرۆژەی “کاڤین فارم”ـی کردەوە
عێراق دڵنیایی دەدات کە هیچ مەترسیەک لە ئایندەی بەشەخۆراکی مانگانە نییە
دوات عێراق دڵنیایی دەدات کە هیچ مەترسیەک لە ئایندەی بەشەخۆراکی مانگانە نییە
پەیوەندیدار