عێراق دڵنیایی دەدات کە هیچ مەترسیەک لە ئایندەی بەشەخۆراکی مانگانە نییە



هاوکات لەگەڵ مەترسیەکانی ئەگەری تێوەگلانی عێراق لە شەڕی ئیسرائیل، وەزیری بازرگانی عێراق هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی خۆراکی تا ساڵێک مسۆگەرکراوە.

ئەمرۆ دووشەممە، ئەسیر داود غریری،وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، “سەرجەم ماددەکانی سەبەتەی خۆراکی تاوەکو ساڵێک مسۆگەرکراون”، وتیشی هاووڵاتییان دڵنیادەکەینەوە لەوەى هیچ مەترسییەک لەسەر ئایندەی خۆراک لە وڵاتدا نییە.

ئەم دڵنیاییەی وەزیری بازرگانی عێراق لە کاتێکدایە کە گومان دەکرێت ئیسرائیل لە کاردانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە، هێرش بکاتە سەر چەند ئامانجێک لە عێراق و ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر بازاڕ و نرخی خۆراک دروست بکات.

پێشتریش بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئەوەیان خستبووەڕوو کە دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەکرێت و لەو چوارچێوەیەشدا دلێر عەبدولواحید،  بەڕێوەبەری بازرگانیی هەولێر ڕایگەیاند، بریکارەکان دەتوانن بەشەخۆراکی خۆیان وەربگرن و دابەشی بکەن. هەروەها قۆناغی وەرگرتنی پارە لە بریکارەکان بەردەوامە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان لەم ماددانە پێکهاتووە: یەک لیتر زەیت، یەک کیلۆ شەکر، سێ کیلۆ برنج،  250 گرام نیسک، 250 گرام ماش، 250 گرام لەتکەنۆک و 400 گرام دۆشاوی تەماتە و نۆ کیلۆ ئارد.

چۆن هانی منداڵەکەت دەدەیت باسی ڕۆژی خوێندنی بکات؟
پێت چۆن هانی منداڵەکەت دەدەیت باسی ڕۆژی خوێندنی بکات؟
نەوت لە سەنتەری سلێمانی دابەش دەکرێت
دوات نەوت لە سەنتەری سلێمانی دابەش دەکرێت
پەیوەنیدر