ئەمڕۆ 15 وەزارەت مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن و سبەینێش دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت: کاروباری کۆمەڵاتی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، پەروەردە، تەندروستی، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بازرگانی پیشەسازی، سامانە سروشتیەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار و پلاندانان، مووچە وەردەگرن.
چاوەڕوان دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەتانە جارێکی دیکە جوڵە بکەوێتەوە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کە پێشتر بە هۆی دواکەوتنی مووچەوە سست ببوون.
سبەینێش، کە کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمە ١٢ شوێن مووچە وەردەگرن.