لەبارەی مووچەی مانگی 9 ەوە زانیاری ئاشکرا دەکرێت



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی ئەیلوولەوە دەڵێت، “دوای تەواوکردنی وردبینی لیستی مووچە، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەغدا پێشتر بڕێک پارەی بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول ڕەوانەی هەرێم کردووە، بەڵام بەشێكی بۆ مووچەی مانگی ئاب خەرجكراوە و تەنها ئەو بڕەی پێویستە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان ماوە كە بەغدا بینێرێت و بۆ ئەوەش وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوكردنی وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان، بەغدا پارەی مووچەی مانگی ئەیلوولی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت و مووچەی مووچەخۆران دابەشدەكرێت.

ئەمڕۆ 15 وەزارەت مووچە وەردەگرن
پێت ئەمڕۆ 15 وەزارەت مووچە وەردەگرن
دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکات
دوات دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکات
پەیوەنیدر