پەروەردە دەربارەی مووچە ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە



بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەكاتەوە، كە سبەینێ‌ لە كاتژمێر 11 سەردانی ژمێریاری بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی مووچە و دەشڵێت: تا كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ سەردانی بانك مەكەن.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ دوو شەممە 7 / 10 / 2024 چەکی مووچەی مانگی 8 ی ساڵی 2024 دابەش دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن دەکەینەوە، کە کاتژمێر ( 11) سەردانی هۆبەی ژمێریاری مووچە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تەنها بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن سەردانی پەروەردە بکەن و لەکاتی دیاریکراویش ئامادەبن و چەکی پارەکە دەدرێت بەو کەسەی ناوی لەسەر چەکەکەیە، لەهەر حاڵەتێکی ئامادەنەبوون دەبێت کەسی ئامادەبوو بە ڕێکارە یاساییەکان ناوەکەی بگۆڕێت ئەگینا لە بانک ئەو چەکە بەهیچ شێوەیەک خەرج ناکرێت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەکو کاتژمێر 1 سەردانی بانک مەکەن، چونکە مووچەی شوێنی تر دابەش دەکرێت و هیچ چەکێکی پەروەردە پێش کاتژمێر 1 خەرج ناکرێت.

گۆگڵ تایبەتمەندی SERCH – گەڕان – فراوانتر دەکات
پێت گۆگڵ تایبەتمەندی SERCH – گەڕان – فراوانتر دەکات
قوباد تاڵەبانی: بافڵ تاڵەبانی هەر بەڵێنێک بدات جێبەجێی دەکات
دوات قوباد تاڵەبانی: بافڵ تاڵەبانی هەر بەڵێنێک بدات جێبەجێی دەکات
پەیوەنیدر