ئێران سەرجەم گەشتی فڕۆكەوانی لە ئاسمانی وڵاتەكەی ڕاگرت



دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لە كاتژمێر 9ی ئەمشەو تاوەكو بەیانی ڕادەگیرێت.

جەعفەر یەزەرلو، وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران بۆ ئاژانسی (میهر) ئاماژەی بەوەکرد، کە لە کاتژمێر 9ی ئەمشەوەوە گەشتە ئاسمانییەکان هەڵدەوەشێنەوە.

وتیشی، “بەهۆی سنووردارکردنی ئۆپەراسیۆنەکان، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی وڵات هەڵدەوەشێنەوە لە کاتژمێر 9ی ئەمشەو (یەک شەممە ١٥ی تشرینی یەکەم) تا کاتژمێر ٦ی بەیانی (دوو شەممە ١٦ی تشرینی یەکەم) هەڵدەوەشێتەوە.

وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی داوای لە سەرنشینەکان کرد پەیوەندی بە زانیاری گەشتەکانی فڕۆکەخانە و هێڵە ئاسمانییەکانەوە بکەن بەمەبەستی پلاندانان بۆ گەشتەکەیان و وەرگرتنی زانیاری زیاتر.

ڕوونیشی کردەوە، “سەرنشینان پێویست ناکات خەمی تێچووی بلیتی فڕۆکەیان هەبێت و هێڵە ئاسمانییەکان بەپێی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی مامەڵە دەکەن”.

جەختی لەوە کردەوە، گۆڕانکاری لە گەشتەکان و شێوازی گەڕاندنەوەی بلیتی گەشتەکان دواتر ڕادەگەیەنرێت.

هاوسەرەکان چۆن خۆیان لە ناکۆکییە داراییەکان بەدوور بگرن؟
پێت هاوسەرەکان چۆن خۆیان لە ناکۆکییە داراییەکان بەدوور بگرن؟
ئاگادارییەک لە هەژماری منەوە
دوات ئاگادارییەک لە هەژماری منەوە
پەیوەندیدار