لە شارۆچکەی خەبات-ی هەولێر تانکەرێکی سووتەمەنی تەقییەوە و دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندارن.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، بارهەڵگرەکە لەکاتی چاککردنەوە و لەحیم کردنیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چوار کەس، کە لە چواردەوری ئۆتۆمبێلەکە بوون بریندار بوون و دووانیان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوەكە كاتێك ڕوویداوە، كە تانكەرەكە لەحیم كراوە و بەهۆی ئاگری لەحیمەكەوە تانكەرەكە گڕیگرتووە و تەقیوەتەوە.