دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست



بەهۆی توندبوونەوەی مەترسییەكانی جەنگ و هێرشە مووشەكییەكانی ئێران و هەڕەشەكانی ئیسڕائیل بۆ وەڵامدانەوەی، نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوەی دوو هەفتەیە بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆش یەك شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە.

ڕاشیگەیاند، دوێنێ‌ بەهی بەهای 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار و ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان دووبارە بەرزبووەوە و ئێستا بوووە بە 156 هەزار دینار.

شەوی 1ی ئەم مانگە، كۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەك مووشەكی ئاڕاستەی ئیسڕائیل كرد و ئەوەش مەترسی هەڵگیرسانی جەنگێكی دیكەی جیهانی دروست كرد و كاریگەری كردە سەر ئابووری جیهانی و بەوەش نرخی زێڕ و دۆلار بەرزبوونەوە.

 

لیستی سەوزی مامۆستایان هەڵوێستی لەسەر “هەژماری من” ڕاگەیاند
پێت لیستی سەوزی مامۆستایان هەڵوێستی لەسەر “هەژماری من” ڕاگەیاند
مەسرور بارزانی: ئەم هەڵبژاردنە هەستیارە و چارەنووسی خۆمان دیاری دەکەین
دوات مەسرور بارزانی: ئەم هەڵبژاردنە هەستیارە و چارەنووسی خۆمان دیاری دەکەین
پەیوەنیدر