شوقە بە کارمەندانی کەرتی تایبەت دەدرێت؟



وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق پێشنیازێکی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکردەوە و تێیدا داوا دەکات کارمەندانی کەرتی تایبەتیش سوودمەندبن لەو شوقانەی کە وەزارەتەکە دروستیان دەکات.

ئیستەبرەق سەباح، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕایگەیاند، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی بۆ نیشتەجێکردن کۆبووەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پێشنیازێک کە تایبەتە بە سوودمەندکردنی کارمەندانی گەنجی کەرتی تایبەت لە یەکەکانی نیشتەجێبوون.

ڕوونیشیکردەوە پێشنیازەکە، ئەو یەکانە دەگرێتەوە کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دروستیان دەکات لەگەڵ ئەو کۆمەڵگە نوێیانەی لە بەغدا و پارێزگەکانی دیکە جێبەجێ دەکرێن.

ئیستەبرەق سەباح ڕاشیگەیاند، ئامانج لە پێشنیازەکە هاندانی گەنجانە بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەت و کەمکردنەوەی ئەو گوشارانەی بۆ دامەزراندن لەسەر حکومەت دروست دەبن.

ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پێشنیازەکەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ناردووە و لە ئەگەری پەسەندکردنیدا دەست دەکرێت بە دانانی مەرج و ڕێکارەکانی سوودمەندبوون لەو پرۆژەیە.

وەزارەتی شارەوانی: زیاتر لە 5 هەزار پڕۆژەی خزمەتگوزاریمان جێبەجێ كردووە
پێت وەزارەتی شارەوانی: زیاتر لە 5 هەزار پڕۆژەی خزمەتگوزاریمان جێبەجێ كردووە
نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو 78 دۆلار
دوات نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو 78 دۆلار
پەیوەندیدار