نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو 78 دۆلار



نا سەقامگیری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، لە بەرزرترین ئاستیدا گەیشتە سەروو 78 دۆلار.

بەهۆی ئەو دۆخە ناسەقامگیریەی کە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ سەرووی 78 دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەمەش گەورەترین بەرزبوونەوەی هەفتانەیە، کە لە ماوەی ساڵێکدا تۆمارکرابێت.

لەکاتی بوونی هەر گرژی و ئاڵۆزییەک لە ناوچەکەدا و لە ئەگەری فراوانبوونی ململانێکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست  ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ناجێگیری بەهای دۆلار و  بەرزبوونەوەی نرخەکان.

شەوی ھەینی لەکاتی داخستنی بۆرسەی جیھانی نرخی نەوت بەڕێژەی 0.6٪ بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 78 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوت بە گشتی لە ماوەی ھەفتەی ڕابردوودا بە ڕێژەی نزیکەی %10 بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستی ھەفتانەیە لەماوەی زیاتر لە ساڵێکدا.

شوقە بە کارمەندانی کەرتی تایبەت دەدرێت؟
پێت شوقە بە کارمەندانی کەرتی تایبەت دەدرێت؟
هەشت شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن
دوات هەشت شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن
پەیوەندیدار