هەشت شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن



دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب بەردەوامە و ئەمڕۆش مووچەی هەشت شوێنی دیکە دەدرێت.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، مووچەی دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی.

پێشتر وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو کە تا ڕۆژی سێشەممە، مووچەی مانگی ئابی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

تا ئێستا کێشەی مووچەی مانگی ئەیلوولیش بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە و بە وتەی ژمارەیەک پەرلەمانتار دەبێت لەم هەفتەیەدا مووچەی ئەو مانگەش بگاتە هەرێمی کوردستان.

نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو 78 دۆلار
پێت نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو 78 دۆلار
سیناریۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 200 دۆلار ئاشكراكرا
دوات سیناریۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 200 دۆلار ئاشكراكرا
پەیوەندیدار