مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێك ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن



ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سەبارەت بە “هەژماری من” پەیامێك ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن و داوای لێدەكەن، “داتای سنوری دەسەڵاتی خۆتان لەلایە و بیدەن بە وەزارەتی دارایی فیدراڵی. بۆئەوەی ڕێكارەكانی توطین و هاوتاكردنی مووچە بۆ هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە تەواوبكرێت”.

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە پەیامەكەیاندا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەیان بەوەكردووە، بەكردار واز لە فشاركردن بهێنن و پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من بە مووچەخۆران ڕابگرن. لە هەمان كاتیشدا هەنگاوی كرداریی بنێن بە ئاڕاستەی توطین لە بانكە حكومییە فیدراڵییەكانی وەك ڕەشید و ڕافیدەین.

دەقی پەیامەكە:

ڕوونكردنەوەی ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سەبارەت بە وتەكانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان تایبەت بە هەژماری من :
پاشئەوەی دوێنێ ئەنجومەنەكەمان بەیاننامەیەك و هەندێك بەڵگەی ڤیدیۆیی لەسەر بەزۆرەملێ پڕكردنەوەی هەژماری منی بە خانەنشینانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوكردەوە و ناڕەزایەتییەكی زۆری مووچەخۆران و خەڵكی كوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمڕۆ پاڤڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی بانگەشەی هەڵبژاردن لە قەزای كۆیە، هەژماری منی ڕەتكردەوە و داوای لە مووچەخۆران كرد، كە هەژماری من پڕنەكەنەوە و توگین بكەن.
ئێمە لێرەوە بە سەرۆكی یەكێتی ڕادەگەیەنین، كە لێدوانەكەیان هەنگاوێكی باشە، بەڵام كردار شەرتە و ئەم سەرنجانەمان هەن:
١ / بەڕێزتان دەڵێن با هاوڵاتی مووچەی خۆی بەنیشتیمانی بكات و هەژماری من پڕنەكاتەوە! لەكاتێكدا توطین ئیشی تاك نیە و ئیشی دەسەڵات و لایەنە پەیوەندیدارەكانە بەو كارە هەستن. چونكە داتا و زانیارییەكانی سەرجەم مووچەخۆران لای دامودەزگا فەرمییەكانە.
۲/ ئەم وتانەی بەڕێزتان كاتێك لە چوارچێوەی بەڵێنی هەڵبژاردن دەچێتەدەرەوە، كە ڕاستەوخۆ و بەكردار واز لە فشاركردن بهێنن و پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من بە مووچەخۆران ڕابگرن. لە هەمان كاتیشدا هەنگاوی كرداریی بنێن بە ئاڕاستەی توطین لە بانكە حكومییە فیدراڵییەكانی وەك ڕەشید و ڕافیدەین.
۳ / ئێوە ئەگەر بەجددیتانە و تەنها بەڵێنی بێكرداری هەڵمەتی هەڵبژاردن نیە، فەرموون بەپێی بڕیاری دادگای فێدڕاڵی، كە پشتئەستوورە بە دەستوری عێراقی فیدراڵ، داتای سنوری دەسەڵاتی خۆتان لەلایە و بیدەن بە وەزارەتی دارایی فیدراڵی. بۆئەوەی ڕێكارەكانی توطین و هاوتاكردنی مووچە بۆ هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە تەواوبكرێت، بەوپێیەی كە تەواوی دەسەڵاتەكان لە دەستی خۆتاندایە؛ دواجار تەوتین دەبێتە جێگرەوەی هەژماری من لە هەموو هەرێمی كوردستان.
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی
٥ی ١٠ی ٢٠٢٤

هێرشە مووشەكییەكەی ئێران كاری كردۆتە سەر بازاڕی هەرێم و عێراق
پێت هێرشە مووشەكییەكەی ئێران كاری كردۆتە سەر بازاڕی هەرێم و عێراق
مووچەی بەشێكی دیكەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوتای عێراق دەكرێت
دوات مووچەی بەشێكی دیكەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوتای عێراق دەكرێت
پەیوەندیدار