بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، كە لەسەر دزینی ماتۆڕسكیلێك دوو كەس دەستگیركراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر سکاڵای هاووڵاتیەک، کە بەوتەی خۆی ماتۆڕسکیلەکەی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتباران، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران، کە یەکێکیان بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە دەستگیرکراوە.
ڕاشیگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا تۆمەتباران لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 446 لە یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیر کران، پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ ڕێکخراوە.