ئیسڕائیل بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بڕیاریدا



دەستەی پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند، حکومەتی تەلئەبیب بڕیاریداوە هێرشێکی بەهێز و گەورە بکاتە سەر ئێران و نەتەنیاهۆ-ش دەڵێت: ئێمە ڕووبەڕووی ئێران دەبینەوە.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە بڕیاری حکومەتی ئیسڕائیل هێرشێکی بەهێز و گەورە دەکرێتە سەر ئێران، لە ئامادەکارییەکانی ئەو هێرشانەش واشنتن لەگەڵ تەلئەبیب هەماهەنگ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشکردنە سەر ئێران یاخود بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بژاردەکانی ئیسڕائیل دەبن.

لای خۆشیەوە، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل وتی، “ڕووبەڕووی هەموو هەڕەشەکانی ئێران دەبینەوە، چونکە لە دوای ئەو هێرشانەی لەو وڵاتەوە کرایە سەرمان، مافمانە بەرگریی لەخۆمان بکەین.”

ڕاشیگەیاندووە، ئێران لەپشت هەموو هەڕەشەیەکەوەیە لەدژی ئیسرائیل، ئێمە ڕووبەڕووی ئێران دەبینەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێران یەکێک لە گەورەترین هێرشە مووشەکییەکانی مێژووی جیهانی لە دژی ئێمە ئەنجامدا.

دوو كەس لەسەر “دزینی ماتۆڕسکیلێك” دەستگیرکران
پێت دوو كەس لەسەر “دزینی ماتۆڕسکیلێك” دەستگیرکران
دۆلار ڕیكۆردێكی دیكەی تۆماركرد
دوات دۆلار ڕیكۆردێكی دیكەی تۆماركرد
پەیوەندیدار