ئاسایش “بكوژی هاووڵاتییەكەی خدران”ی دەستگیركرد



دەزگای ئاسایشی هەرێم لەماوەی کەمتر لە ١٥ کاتژمێردا بکوژی هاووڵاتییەکەی ناحیەی (خدران)ی دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/١٠/٤ کاتژمێر ٩ی شەو، لە(گوندی كانی سپان)ی ناحیەی خدران، هاووڵاتییەک بە ناوی (خالید حەمە سوور) بەهۆکاری مامەڵەی نێوان بکوژ و کوژراو و دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوانیان بەچەکی جۆری دەمانچە دەکوژرێت.

ڕاشیگەیاندووە، کەسی بکوژ پاش ئەنجامدانی تاوانەکە شوێنی ڕووداوەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەستپێدەکات و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش هەوڵەکان چڕکرانەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکە.

ئاشكراشی كردووە، پاش ١٥ کاتژمێر ئاسایشی ڕاپەڕین توانیان بکەری ڕووداوەکە بەناوی (ش.خ.ح ) لە(چیای کۆسرەت) دەستگیربکەن و ڕووبەڕووی یاسای بکەنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.

دۆلار ڕیكۆردێكی دیكەی تۆماركرد
پێت دۆلار ڕیكۆردێكی دیكەی تۆماركرد
ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین درێژكرایەوە
دوات ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین درێژكرایەوە
پەیوەنیدر