مەسرور بارزانی: زۆر بەرنامە دانرا بۆ لاوازکردنی هەرێم بەڵام شکستیان هێنا



جێگری سەرۆکی پارتی لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ حزبەکەی داوای کرد هاووڵاتیان بچن دەنگ بدەن و وتی” زۆر بەرنامە و پیلان داندران بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لاواز بکرێت، بەڵام شکستیان هێنا”.

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  ئەمڕۆ شەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2024، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و بازرگان و پیشەوەر و خاوەنکارانی دهۆک کۆبۆوە و ڕایگەیاند، هەڵبژاردن هەموو کاتێک چارەنووسسازە بۆ  وڵاتەکەمان، دەزانین ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، پێشتریش هەوڵی بەرنامە و پیلانی زۆر هەبوون لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە پشتیوانی خودا و خۆڕاگریی و پشتیوانی خەڵکی کوردستان ئەو قەیرانەمان تێپەڕاند.

وتیشی، زۆر گرنگە هەر کەسێک بڕیاری خۆی لە بەرژەوەندی وڵاتی خۆی و نیشتمان و نەتەوە و داهاتووی میللەتی خۆی بدات، پێویستە هەر تاکێک کە مافی دەنگدانی هەیە، ئامادەبێت بۆ دەنگدان و بچێت دەنگ بدات، ئەو کەسانەی دەنگ نادەت، دڵنیابن خەڵکێکی دیکە لەبری ئێوە دەنگ دەدات کە ڕەنگە ئەنجامەکەی بە دڵی ئێوە نەبێت، بچن دەنگ بدەن بۆ ئەوەی زۆرینەی ڕای خەڵکی کوردستان چی بێت، ئەنجامی هەڵبژاردن بەو شێوەیە بێت.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، لە مێژووی پارتیدا دەستکەوت و دوای دەستکەوت بۆ ئەو میللەتە بەدەستهاتووە، سوپاس بۆ خوای گەورە ئێستا کەسێک ڕێبەرایەتی ئەو حزبە دەکات کە هەموومان شانازیی پێوە دەکەین کە خاوەنی چەندین دەستکەوتە، پشتیوان بەخوای گەورە بۆ داهاتووش سەرکەوتنی گەورەتر بەدەست دێنێت.

هاوکات جەختیکردەوە، هەر کەسێک بیەوێت دۆخی وڵات بشێوێنێت دەبێت ئەوە بزانێت کە ڕووبەڕووی گەلێک دەبێتەوە، ڕووبەڕووی پێشمەرگە دەبێتە کە هیچ جارێک بۆ دووژمن خۆی نەچەماندووە، هەر شوێنێک پارتی لێبێت ئاوەدانی لێیە و ئەمن و ئاسایش تێیدا بەرقەرارە.

جێگری سەرۆکی پارتی ڕاشیگەیاند، بە وێرانکردن و کۆتایی پێ هێنان ئەم وڵاتە پێشناکەوێت و کێشەکانی چارە نابن، بەڵام دەبێت خەڵکی هەرێمی کوردستان بڕیار بدەن کە کام لایەن هەڵدەبژێرن، ئایا دەنگ بەو لایەنە دەدەن کە لەگەڵ ئارامی و ئاوەدانیی دایە، یان ئەو لایەنەی کە دەیەوێت دۆخی کوردستان تێکبدات و دەستکەوتەکانی لەناو ببات.

بوومەلەرزە پارێزگایەكی هەرێمی هەژاند
پێت بوومەلەرزە پارێزگایەكی هەرێمی هەژاند
بافڵ تاڵەبانی: بانگهێشتی مەسرور بارزانی دەکەمەوە بۆ دیبەیت
دوات بافڵ تاڵەبانی: بانگهێشتی مەسرور بارزانی دەکەمەوە بۆ دیبەیت
پەیوەندیدار