وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئەو بەرهەمانەی ڕاگەیاند کەخواستی دەرەکی لەسەرە و دەڵێت” زیاتر لە 350 بەرهەم هەناردە دەکەین”.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم بەمیدیای سەر بە حزبەکەی ڕاگەیاند، زیاتر لە 350 بەرهەمی ناوخۆی هەیە کە هەرێمی کوردستان هەناردەی وڵاتانی جیهانی دەکات، هاوکات کۆمپانیاکانیش کێبڕکێیان لەسەر هەندێک بەرهەمی کشتوکاڵی هەرێم دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆک وەزیران لە سەرەتای ئەم کابینەیەوە، هەموو هەوڵێکی داوە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی تری داهات بەتایبەت لەبواری کشتوکاڵیدا و هەنگاوی زۆرباش نراوە.
وتیشی، لەهەر سەردانێکی بەرپرسە باڵاکان بۆ هەرێم و لە گفتوگۆکاندا، جگە لەبابەتی سیاسی یەکێکی تر لە تەوەرە گرنگەکان باسکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێم و دۆزینەوە بازاڕ بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی، ئەمەش وایکردووە کۆمپانیا جیهانییەکان داوای بەرهەمی کشتوکاڵی کوردستان بکەن.
جێی باسە حکومەتی هەرێمی کوردستان 5چەندین بەڕادی هەڵگرتنی بەرهەمە ناخۆییەکانی لە پاریزگاکانی هەرێم دابینکردووە و لەم دواییانەدا خواستێکی زۆر لەسەر بەرهەمی پەتاتەی هەرێم هەبووە و بڕێکی زۆری لێ هەناردە کراوە.