کۆتا وادەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ڕاگەیەندرا



سەرۆکی کۆمسیۆن کۆتا وادەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانی هاووڵاتیانی دیاریکرد و دەڵێت”20 مانگ کۆتا وادەیە”.

حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەى کۆتا وادەى وەرگرتنەوەى کارتى دەنگدان ڕایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدەران لە بنکەکانی کۆمسیۆن بەردەوامە، وەرگرتنەوەی کارتەکەش بەردەوام دەبێت، تا ٢٠ـی ئەم مانگە کە رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى کوردستانە.

وتیشى، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن، ٣ ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار و ٣٦٠ کەس لە ھەرێمی کوردستان لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم کوردستان مافی دەنگدانیان ھەیە.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو،  تائێستا نزیکەی ١٦٠ ھەزار کەس لەهەرێم کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە.

بڕیارە ڕۆژى18ـی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و  ٢٠ى مانگ هەڵبژاردنى گشتی پەرلەمانى هەرێمى کوردستان ئەنجام بدرێت.

هەرێم 350 جۆر بەرهەم هەناردە دەکات
پێت هەرێم 350 جۆر بەرهەم هەناردە دەکات
بەڕێوەبەرێک و ئەندامانی خانەوادەکەی کوژران
دوات بەڕێوەبەرێک و ئەندامانی خانەوادەکەی کوژران
پەیوەندیدار