بەڕێوەبەرێک و ئەندامانی خانەوادەکەی کوژران



بەرێوبەری بنکەی کارەبای رومادی و تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی کوژران و تا ئێستاش هۆکاری روداوەکە نەزانراوە.

بەپێی هەواڵێکی میدیای گۆران، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەندازیار فراس عوبێدی بەڕێوەبەری بنکەی کارەبای ڕومادی و هاوسەر و دوو کچەکەی بە کوژراوی لە نێو ماڵەکەی خۆیان لە ناحیەی بەغدادی پارێزگای ئەنبار دۆزرانەوە.

بەپێی هەواڵەکە دوای کوشتنی تەواوی ئەندامانی خێزانەکە، تەرمەکان شێوێندراون.

ئێستا هێزە ئەمنییەکان لەشوێنی ڕووداوەکە بڵاوەیان پێکراوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.

کۆتا وادەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ڕاگەیەندرا
پێت کۆتا وادەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ڕاگەیەندرا
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەردەوامە
دوات بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەردەوامە
پەیوەندیدار