نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە



سەرەڕای چەندین ڕێکاری بانکی ناوەندی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار بەڵام بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمرۆ شەممە، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 153 هەزار و 800 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

وێڕای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بانکی ناوەندی چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار گرتەبەر، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی دۆلار بە هۆی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری تێوەگلانی عێراق لەشەڕی ئیسرائیل، بەهای دینار لە بەرامبەر دۆلاردا دادەبەزێت.

بۆ کۆتایی هێنان بەم ڕەوشە…!
پێت بۆ کۆتایی هێنان بەم ڕەوشە…!
هۆکار و چارەسەرییەکانی بەرزی پەستانی خوێن بڵاودەکرێتەوە
دوات هۆکار و چارەسەرییەکانی بەرزی پەستانی خوێن بڵاودەکرێتەوە
پەیوەندیدار