عێراق هەڵوەشاندنەوەی نزیکەی ٦٠ تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان ڕادەگەیەنێت



بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی نزیکەی 60 تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاندووە.

ئەمڕۆ شەممە، حسێن یوسف ئەلتەمیمی بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی 57 تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند.

حسێن یوسف ئەلتەمیمی ڕایگەیاندووە، دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک دەستگیرکردنی یەک لە دوای یەک، بەڕێوەبەرایەتییەکە توانیویەتی (57) تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم تۆڕانە بە پێی بڕیارە دادوەرییەکان دەستگیرکراون، کە لەلایەن دادگاکانی لێکۆڵینەوە لە ڕوسەفە و دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخ و دادگاکانی لێکۆڵینەوەی پارێزگاکان دەرچووە.

فازل غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی مافی مرۆڤ لە عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەتای مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی ناوخۆ 230 تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی هەڵوەشاندووەتەوە، لەنێویاندا 27 تۆڕی نێودەوڵەتی، هەروەها 43 هەزار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران.

هۆکار و چارەسەرییەکانی بەرزی پەستانی خوێن بڵاودەکرێتەوە
پێت هۆکار و چارەسەرییەکانی بەرزی پەستانی خوێن بڵاودەکرێتەوە
“ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاینە “
دوات “ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاینە “
پەیوەندیدار