بۆمبێک لەبەردەم دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراو تەقییەوە



لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک لەبەردەم دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراودا، چوار کەس لە کەرکووک برینداربوون.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری کەرکووک ڕایگەیاند، لە بەردەم دوکانێکی گەڕەکی موسەڵا، بۆمبێک تەقییەوە و بە هۆیەوە چوار کەس کە یەکێکیان دوکاندارەکەیە برینداربوون.

ڕوونیشیکردەوە کە دوکانەکە شوێنی ئاڵوگۆڕی دراو بووە، بەڵام هۆکاری بە ئامانجگرتنی نەزانراوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە هێزێکی ئەمنی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

 

وەزیری خوێندنی باڵا بۆ دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ ڕوونکردنەوە دەدات
پێت وەزیری خوێندنی باڵا بۆ دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ ڕوونکردنەوە دەدات
ئیسرائیل کوشتنی هاشم سەیفەدین و هاوەڵەکانی پشتڕاستکردەوە
دوات ئیسرائیل کوشتنی هاشم سەیفەدین و هاوەڵەکانی پشتڕاستکردەوە
پەیوەندیدار