ئیسرائیل کوشتنی هاشم سەیفەدین و هاوەڵەکانی پشتڕاستکردەوە



میدیای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، کە هەموو ئەو کەسانەی لە بارەگای هەواڵگریی حزبوڵڵا کراونەتە ئامانج، کوژاون.

ئەمڕۆ شەممە، کەناڵی عەرەبیە و حەدەس بڵاویانکردووەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل، هاشم سەیفەدین و هاوەڵەکانی کوژراون.

ڕۆژنامەی “يەديعۆت ئەحرۆنۆت”ی ئیسرائیلیش بڵاویکردووەتەوە، کە هەموو ئەوانەی لە بارەگای هەواڵگریی حزبوڵڵا بوون، ئێوارەی پێنجشەممە بە حەفتا و سێ تۆن بۆمب لە گەڕەکی باشووری بەیروت کراوەتە ئامانج، کوژراون.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “هاشم سەیفەدین” کە بۆ شوێنگرەوەی حەسەن نەسروڵڵا دیاری کراوە لە هێرشەکەدا کراوەتە ئامانج، بەرپرسی بەشی هەواڵگری حزبەکەش لە ساتەوەختی بۆردومانەکەدا ئامادە بووە.

بە وتەی ئەڤیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، محەمەد ڕەشید سکافی فەرماندەی پەیوەندییەکانی حزبوڵڵا کراوەتە ئامانج.

بۆمبێک لەبەردەم دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراو تەقییەوە
پێت بۆمبێک لەبەردەم دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراو تەقییەوە
ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
دوات ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
پەیوەندیدار