ئیسرائیل لەبارەی ‌هێرشکردنە سەر وڵاتی ئێران بڕیاریدا



کابینەی جەنگی ئیسرائیل بڕیاریدا وەڵامی ھێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب بداتەوە و بایدنیش داوادەکات، ئیسرائیل ھێرش نەکاتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران.

کەناڵی ١٣ـی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە کە کابینەی جەنگی ئیسرائیل بڕیاریداوە وەڵامی ھێرشە مووشەکییەکەی رۆژی ١ـی ئەم مانگەی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب بداتەوە.

لای خۆشییەوە جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە گفتوگۆدان لەبارەی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی ئێران، راشیگەیاند، لەئێستادا تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەکەن.

وتیشی: پێویستە ئیسرائیل لە وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی ئێراندا، دامەزراوە ئەتۆمی و نەوتییەکانی ئەو وڵاتە نەکاتە ئامانج.

ئیسرائیل لەبارەی ‌هێرشکردنە سەر وڵاتی ئێران بڕیاریدا
پت ئیسرائیل لەبارەی ‌هێرشکردنە سەر وڵاتی ئێران بڕیاریدا
مەسرور بارزانی کاتی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی راگەیاند
دوات مەسرور بارزانی کاتی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی راگەیاند
پەیوەندیدار