مەسرور بارزانی کاتی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی راگەیاند



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی راگەیاند و دەڵێت: خەریکین بگەین بە قۆناغی کۆتایی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و هیوادارین چیتر بابەتی مووچە نەبێتە کێشەیەک هاووڵاتییان پێوەی سەرقاڵ بن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئاڤا میدیا رایگەیاند، دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاساییە و باشە و ئێستاش لە هەوڵی ئەوەداین پەیوەندییەکانمان باشتر بکەین و هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە تایبەت کێشەی مووچە.

وتیشی: خەریکین بگەین بە قۆناغی کۆتایی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، تەنها کێشەیەکی تەکنیکی بچووک ماوە و خەریکە چارەسەر ببێت هیوادارم لەمەودوا بابەتی مووچە نەبێتە كێشەیەک هاووڵاتییان پێوەی سەرقاڵ بن

لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا و ئاویش رایگەیاند، لە دوو ساڵی داهاتوودا کارەبای هەموو هەرێمی کوردستان دەکەینە ٢٤ کاتژمێری و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاویش هەوڵەکانمان بەردەوامە و لە هەولێرەوە دەستمان پێکردووە کە بە تەواوبوونی پرۆژەی ئاوی هەولێر تاوەکو ٣٠ ساڵی دیکە کێشەی ئاو چارەسەر دەبێت.

راشیگەیاند، ئێمە سەربەزی خەڵکی کوردستانمان دەوێت و هیچ لایەنێکی سیاسی و هیچ تاکێکیش ناتوانێت هەرێمی کوردستان دابەشبکات.

ئیسرائیل لەبارەی ‌هێرشکردنە سەر وڵاتی ئێران بڕیاریدا
پێت ئیسرائیل لەبارەی ‌هێرشکردنە سەر وڵاتی ئێران بڕیاریدا
مەسعود حەیدەر نوێترین زانیاری لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات
دوات مەسعود حەیدەر نوێترین زانیاری لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات
پەیوەنیدر