مەسعود حەیدەر نوێترین زانیاری لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات



بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، و وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە ڕەوانەکردنی مووچە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواوکاری مووچەی مانگی ئەیلوول خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، بە پێی بڕیاری 24668ی 12ی 9ی 2024ی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی ئەو مووچانەی کە خەرج نەکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم وەکو ھەموو فەرمانبەرانی تری عێراق، هەروەها ھەردوو حکوومەتی فیدراڵی و ھەرێم تا کۆتایی ئەمساڵ هەر تێبینییەک هەىیت، چارەسەری دەکەن.

مەسعود حەیدەر ڕاشیگەیاند، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا تەواوکاری مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

مەسرور بارزانی کاتی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی راگەیاند
پێت مەسرور بارزانی کاتی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی راگەیاند
عێراقچی: گفتوگۆکانمان بەردەوامن بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان
دوات عێراقچی: گفتوگۆکانمان بەردەوامن بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان
پەیوەندیدار