عێراقچی: گفتوگۆکانمان بەردەوامن بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان



وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەردەوامە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ژمارەیەک وڵات بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەست لە لوبنان، بەڵام بەو مەرجەی مافەکانی لوبنانییەکان لەبەرچاو بگیرێت.

ئەمڕۆ ھەینی، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتە بەیروت کە لە میانیدا لەگەڵ، نەجیب میقاتی، سەرۆک وەزیران و نەبیهـ برری، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لوبنان کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا لە بەیروت ڕایگەیاند کە گفتوگۆی باشی لەگەڵ نەجیب میقاتی و نەبیھـ بری ئەنجامداوە، ھەروەھا دووپاتی کردەوە کە ئێران پاڵپشتی لە لوبنان و مقاوەمە دەکات.

وتیشی: “بەردەوامین لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ژمارەیەک وڵات بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەست لە لوبنان، بەڵام بەو مەرجەی مافەکانی لوبنانییەکان لەبەرچاو بگیرێت”.

 

مەسعود حەیدەر نوێترین زانیاری لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات
پێت مەسعود حەیدەر نوێترین زانیاری لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات
بۆچی ئەمریکا پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات دژی ئێران
دوات بۆچی ئەمریکا پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات دژی ئێران
پەیوەندیدار