بە تۆمەتی دزینی 387 ملیۆن دینار دەستگیرکرا



پۆلیسی پارێزگەی سلێمای ڕایگەیاند، تۆمەتبارێك دەستگیرکرا کە بڕی 387 ملیۆن دیناری دزی بوو.

ئەمڕۆ هەینی، پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە، تۆمەتبارێك دەستگیرکرا کە بڕی 387 ملیۆن دیناری دزی بوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 387 ملیۆن دیناری لەماڵەکەیدا لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو پارەیەدا كە تۆمەتبار دزیبووی”.

ئەوەشی خستەڕوو کە تۆمەتبار (م، ع، ف) لەدایکبووی 1979 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بۆچی ئەمریکا پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات دژی ئێران
پێت بۆچی ئەمریکا پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات دژی ئێران
پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
دوات پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
پەیوەندیدار