کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات کە پلەی گەرما بەرزبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سەبارەت بە سبەینێ شەممەش ڕایگەیاند، ئاسمانی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و گەرماش بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 1-3 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 32 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 30 پلەى سیلیزى
دهۆک : 32 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 34پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 22 پلەى سیلیزى
سۆران : 30 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 35 پلەى سیلیزى