هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە



ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکەمجارە بە سیستەمی چوار بازنەیی و ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق سەرپەرشتی دەکات، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنەکە، لە ھەرێم سێ ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار و ٣٦٠ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە. لەم ژمارەیەش دوو ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار و ٨٦٥ دەنگدەر کارتی دەنگدانیان دەرھێناوە و دەتوانن لە ھەڵبژاردنەکەدا بەشدار بن و ئەوانەی دیکەش بێبەش دەبن لە پڕۆسەکە.

ژمارەی کاندیدەکان

خوولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەزار و ١٩١ کاندیدی هەیە ئەوانیش دابەشبوون بەسەر لیست و قەوارە سیاسییەکان بەشێوەیەک، پارتی دیموکراتی کوردستان ١٩٠ کاندید، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ١٧٢ کاندید، بەرەی گەل ١٢٣ کاندید، نەوەی نوێ ٩٢ کاندید، هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ٨٤ کاندید، ڕەوتی هەڵوێست ٧٢ کاندید، بزووتنەوەی گۆڕان ٦٤ کاندید، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ٦٣ کاندید، کۆمەڵی دادگەری کوردستان ٥٩ کاندید، هاوپەیمانی نیشتمانیی ٥٩ کاندید، لیستی سەردەم ٤١ کاندید، بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ٣٥ کاندید، بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی کوردستان ١٥ کاندید.

سیستەمی چوار بازنەیی

هەرێمی کوردستان دابەشی سەر چوار بازنەی هەڵبژاردن کراوە، هەریەک لە پارێزگای ھەولێر ٣٤ کورسی بۆ تەرخانکراوە کە دوو کورسییان بۆ پێکھاتەکانە، هەروەها ‏پارێزگای سلێمانی ٣٨ کورسی بۆ تەرخانکراوە کە دوو کورسییان بۆ پێکھاتەکانە، پارێزگای ‏دھۆکیش ٢٥ کورسی بۆ تەرخانکراوە کە یەک کورسی بۆ پێکھاتەکانە، پارێزگای ھەڵەبجەش ‏سێ کورسی بۆ تەرخان کراوە.

لەم هەڵبژاردنە پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخانکراوە، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، لە دوو کورسی پێکهاتەکان، دانەیەک بۆ تورکمان و دانەیەک بۆ کریستیانەکانە، هاوکات یەک کورسی پێکهاتەکانیش لە پارێزگای دهۆک بۆ پێکهاتەی ئەرمەن تەرخان کراوە.

بازنەی هەولێر

لە بازنەی هەولێر هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان ٦٤ کاندید، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٦٤ کاندید، بەرەی گەل٤٠ کاندید، نەوەی نوێ ٢٧ کاندید، لیستی سەردەم ٢٢ کاندید، هاوپەیمانی نیشتمانیی ٢٠ کاندید، هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ١٩ کاندید، کۆمەڵی دادگەری کوردستان ١٦ کاندید، ڕەوتی هەڵوێست ١٦ کاندید، بزووتنەوەی گۆڕان ١٣ کاندید، بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ١٧ کاندید، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ١٣ کاندید، و بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی کوردستان شەش کاندیدی هەیە.

 

پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
پێت پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
لەمڕۆوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
دوات لەمڕۆوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
پەیوەندیدار