بافڵ تاڵەبانی: كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە مام جەلال خەونی پێوەدەبینی



لە حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلالدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ” ئێمە سەرکردەیەک، باوکێک و نیشتمانپەروەرێکمان لەدەستدا”.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئێمە لە کەرکووک بووین، ئەو شارەی سەرۆك مام جەلال بە “قودسی کوردستان” ناوی دەبرد و نازناوی شاری پێکەوەژیانی پێبەخشی، لەو پێناوەشدا هەوڵی زۆریدا تاوەكو هەر بەو شێوەیە بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، حەوت ساڵ لەمەوبەر ئێمە سەرکردەیەک، باوکێک و نیشتمانپەروەرێکمان لەدەستدا کە ئەویش سەرۆک مام جەلال بوو. قوربانیدان و دیدگای ئەو بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، دیموکرات و ئاوەدان بەردەوام ئیلهاممان پێدەبەخشێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەم هەڵبژاردنە گرنگەش، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە خزمەت، خۆڕاگری و ئەرکی خۆی بەرامبەر بە گەلەکەمان دەکاتەوە،  یەکێتی ئێستا بەهێزترە و كاری زیاتر دەكات تاوەكو هەموو دەنگێك ببیسترێت و هەموو كەسێك لە خۆشگوزەرانیدا بێت، ئێمە كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال خەونی پێوەدەبینی.

بکوژی پۆلیسێک دەستگیر کرا
پێت بکوژی پۆلیسێک دەستگیر کرا
بۆ “هەژماری من” هۆشداری بە مووچەخۆران دەدرێت
دوات بۆ “هەژماری من” هۆشداری بە مووچەخۆران دەدرێت
پەیوەندیدار