سەرۆکی بەرەی گەڵ لە میانی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ بەرەکەی رایگەیاند”دەنگی خۆتان بەفیڕۆ مەدەن و قەدری بزانن”.
لاهور جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەڵ لە میانی بانگەشەی بەرەکەی لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، لەو ڕاپرسی و داتایانەی هەیە پاریزگای دهۆک هەژارترین پارێزگای عێراق و هەرێمە و کەمترین هەلی کاری تێدایە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرش و پەلامار و داگیرکاری و کوشتارەین کەلە سنووری پارێزگای دهۆک و دەڤەری بادینان دەکرێت، و بێدەنگی دەسەڵات و حزبە بەرپرسەکان شەرمەزار دەکەین.
لاهور جەنگی ڕاشیگەیاند، دەسەڵات و ئەو حزبانەی لەدەسەڵاتن ئینتیمای نیشتیمان و هیوایان لە گەنجان بڕیوە، و ئێمە دەمانەوێت هەرێم بکەینە نیشتیمانێکی یەگرتوو و خەڵک لەهەر جێگەیەکبێت یەکترییان خۆشبوێت و ئینتمایان بۆ نیشتمان هەبێت.
وتیشی”چیتر ڕێگەنادەین نە دەنگەکان بدزرێت نە ئیرادە و نە پارە و نەشارەکان، پارەی دزراو بۆ گیرفانی ئێوە دەگێڕینەوە و شارەکان لەلایەن خۆتانەوە بەڕێوەببرێت”.