پەروەردە حەوت ڕۆژ دەکاتە پشوو



وەزارەتی پەروەردە بەداواکەی کۆمسیۆن بۆ ڕادەستکردنی بینای ناوەندەکانی خوێندن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕازیبوو و حەوت ڕۆژ دەبێتە پشوو. 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، کۆمسیۆن داوای لە وەزارەتی پەروەردە کردووە ، (لە 15 تاوەکو 21ی ئۆکتۆبەر) بکاتە پشوو و ئەو قوتابخانانە رادەست بکەن کە وەکو بنکەی هەڵبژاردن دیاریکراون، چونکە بۆ گواستنەوەی ئامێر و کەلوپەلەکانمان پێویستمان بە چەند رۆژێک دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە،  دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی وەزارەتی پەروەردە رەزامەندیی درا و پەروەردە ڕایگەیاندووە، کۆمیسیۆن هەرچەند رۆژی پێویست بێت ئەوان ئامادەن بیکەن بە پشوو.

بڕیارە رۆژی 18ی تشرینی یەکەم، دەنگدانی تایبەت ودوای دوو ڕۆژ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت و بانگەشەی هەڵبژاردنیش دەستیپێکردووە.

لاهور جەنگی:دهۆک هەژارترین پارێزگای هەرێمە
پێت لاهور جەنگی:دهۆک هەژارترین پارێزگای هەرێمە
مانگی داهاتوو حەوت ڕۆژ دەکرێتە پشوو
دوات مانگی داهاتوو حەوت ڕۆژ دەکرێتە پشوو
پەیوەندیدار