مانگی داهاتوو حەوت ڕۆژ دەکرێتە پشوو



ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق حەوت ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند.

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزیدییەکان بە ماڵپەڕی (بەغداد ئەل یوم)ـی ڕایگەیاند، بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان حەوت ڕۆژ پشوو لەسەرتاسەری عێراق بۆ ئێزدیەکان ڕاگەیەندرا.

خەڵەف شنگالی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردۆتەوە، بەهۆی ئەو جینۆسایدەی کە تووشی ئێزدیەکان بوو، و بۆ پشتیوانیکردن لە ئێزیدییەکان ، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاردرا حەوت ڕۆژ بۆ ئەو پێکهاتەیە بکرێتە پشوو.

هاوکات چەند بڕیارێکیش کەبەرژەوەندییان دەرکرا، کەتایبەتە بە دابینکردنی زەوی و بەناوکردنی زەوی و کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان.

بەپێی بەیاننامەکەی شنگالی، لە 6 بۆ 13ـی تشرینی یەکەم پشووی فەرمی دەبێت بۆ ئێزدییەکان لەسەرجەم دام و دەزگاکاندا.

پەروەردە حەوت ڕۆژ دەکاتە پشوو
پێت پەروەردە حەوت ڕۆژ دەکاتە پشوو
لەداخستنی بازاڕدا دۆلار دابەزی
دوات لەداخستنی بازاڕدا دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار