شۆرش ئیسماعیل:تا کۆتایی ئەمساڵ گرفتی مووچە چارەسەر دەبێت



وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان وادەی چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی ڕاگەیاند و دەڵێت” تاکۆتایی ئەمساڵ چارەسەر دەبێت”.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ 30 ساڵە بە دوو سیستمى دارایی جیاواز کاردەکەن، یەکخستنەوەى ئەو سیستمانە کاتێکى زۆرى دەوێت، ئەگەر بەغداد بیانووى دیکە بە هەرێمى کوردستان نەگرێت ئەو کێشانە بەتەواوى چارەسەردەکرێن.

شۆڕش ئیسماعیل سەبارەت بە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە وتی، ئیمە بەردەوامین لەکارکردن لەسەر یەکخستنەوەى هێزى پێشمەرگەى کوردستان، یەکخستنەوەى هێزەکان پێویستى بەکات و پشوودرێژى و لەسەرخۆییە و یەکخستنەوەى هێزەکان قۆناغى باشى بڕیوە.

وتیشى، هێزى پێشمەرگە دەستتێوەردان لە هەڵبژاردندا ناکات و کۆمیسیۆن کۆمەڵێک رێوشوێنى بۆ دەنگدان دیاریکردووە و هێزەکانى پێشمەرگە پێوەى پابەندن.

 

لەکاتی دەوامدا بانگەشە قەدەغە کرا
پێت لەکاتی دەوامدا بانگەشە قەدەغە کرا
شایەستەی وانەبێژان دابەشدەکرێت
دوات شایەستەی وانەبێژان دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار