شایەستەی وانەبێژان دابەشدەکرێت



نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم وادەی دابەشکردنی شایسەتی وانەبێژان ڕاگەیاند و دەڵێت”هەفتەی داهاتوو دابەشدەکرێت”.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ کە زیاترن لە 38 هەزار کەس، کرانە گرێبەست و بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە مووچەکانیان بەشێوەی گرێبەست وەربگرن.

 

شۆرش ئیسماعیل:تا کۆتایی ئەمساڵ گرفتی مووچە چارەسەر دەبێت
پێت شۆرش ئیسماعیل:تا کۆتایی ئەمساڵ گرفتی مووچە چارەسەر دەبێت
کورە ئەتۆمییەکانی ئێران مەترسییان لەسەرە
دوات کورە ئەتۆمییەکانی ئێران مەترسییان لەسەرە
پەیوەندیدار