“ڕێژەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا سفر دەبێت”



سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان جیاواز دەبێت و دەڵێت، “ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادەین ساختەکاری ئەنجامبدات”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “کۆمسیۆن ئامادەکاری تەواوی کردووە و ڕیژەی ساختەکاری ٪0 دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک کارتی بایۆمەتری پێ نەبێت ناتوانێت دەنگبدات، هاوکات لە تەواوی بنکەکانی دەنگدان کامێرای چاودێری دادەنرێت، دەرفەتی ساختەکاری بە هیچ لایەنێک نادرێت.

سەرۆکی کۆمسیۆن جەختی لەوەکردەوە، کۆمسیۆن ئامادەکاری تەواوی کردووە تا هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت، ئەم هەڵبژاردنە جیاواز دەبێت لە تەواوی هەڵبژاردنەکانی تر کە لە ساڵی 1992 ەوە ئەنجامدراون.

باسی لەوەشکرد، باڵیۆز و کونسوڵگەرییەکان، لەگەڵ چاودێرانی ناوخۆیی و دەرەکی بەشداری لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکەن، تا ئێستاش 9 کونسوڵگەری و 8 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئامادەییان دەربڕیوە.

وتیشی، ئامێری ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو لە کاتی دەنگدان بەکاردەهێنرێت، تا ئێستا ژمارەیەکی بەرچاوی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری دابەشکراوە، داوا لە دەنگدەرانی دیکەش دەکەین سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بنکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

بە وتەی سەرۆکی کۆمسیۆن، ئامێرەکانی هەڵبژاردن لە کاتژمێر 7:00 کار دەکەن و لە کاتژمێر 18:00 دەوەستن، 41 هەزار کارمەند لە ڕۆژی دەنگدان بەشداری لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە دەکەن.

لەم ( دوو ئەگەرە ) بەدەر نیە !
پێت لەم ( دوو ئەگەرە ) بەدەر نیە !
ئەمڕۆ حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلالدا تێدەپەرێت
دوات ئەمڕۆ حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلالدا تێدەپەرێت
پەیوەندیدار