ئەمڕۆ حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلالدا تێدەپەرێت



لە مەزاری مام لە شاری سلێمانی یادی حەوت ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ، 3ی تشرینی یەکەم حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلالدا تێدەپەڕێت، بە دانانی تاجە گوڵینەوەی ڕێز و وەفا لە مەزاری مام ساڵیادەکە بەڕێوەدەچێت.

لە مەراسیمێکی دیکەدا، بڕیارە کاتژمێر 5:00ی ئێوارە لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری کەرکووک بۆ سێهەمین جار ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال بکرێتەوە.

مام جەلال، كە یەكەم سەرۆك كۆماری عیراق و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتماییی كوردستان بوو، ڕۆژی 17-12-2012 بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە لە بەغداوە ڕەوانەی ئەڵمانیا كرا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشیكی، لە ڕۆژی 3-10-2017 كۆچیی دوایی كرد.

هاوکات لە ماوەی حەوت ساڵی کۆچی دوایی مام جەلالدا، یەکجار لە هەولێر، دووجار لە شاری بەغدا یادەکە کراوەتەوە، بڕیارە ئەمساڵیش لە شاری کەرکووک بۆ سێهەمین جار ساڵیادی کۆچی دوایی بەڕێوەبچێت.

 

 

 

“ڕێژەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا سفر دەبێت”
پێت “ڕێژەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا سفر دەبێت”
تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا
دوات تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا
پەیوەنیدر