بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، ئەو تۆمەتبارەی لە قەزای سەیدسادق ئۆتۆمبێلێکی دزی بوو، دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا کە تۆمەتبار دزی بووی.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد، کە ئوتۆمبێلەکەی لە جۆری تەکسی لەناو قەزای سەیدسادق دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كەتۆمەتبار دزیبووی.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار (د، م، ق) لەدایکبووی 1996 دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.