کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە
کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 03– 10 – 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا و پلەکانی گەرماش لەناوچە شاخاوییەکان نزم دەبیتەوە بە (1- 2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
هەروەها سبەی هەینی 04 – 10 – 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 31 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 29 پلەى سیلیزى
دهۆک : 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 33پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 21 پلەى سیلیزى
سۆران : 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى