ئاوات حسامەدین، کاندیدی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، من پێویستم بە مووچەی پەرلەمانتاری نییە تا بۆ مووچە بچم، خەڵک دەمناسێت کە چەندە کاری خۆبەخشیم بۆ ژینگە و گەنجان و خەڵک کردووە، من هەتا ئێستا 8000(هەشت هەزار) کەسم لەسەر کار دامەزراندووە، من تائێستاش خۆبەشم، نە حزب، نە حکومەت، نەهیچ دەوڵەمەندێک، هاوکاریمان ناکات و هیچ مووچەیەکم نییە، لەگیرفانی خۆمان پارە بۆ کرێی ئۆفیس و کارەبا و ئاو کۆدەکەینەوە، بەهۆی قەیرانی دارایشەوە دوو جەژنە هیچ مەراسیمێکمان ئەنجام نەداوە.
ئاوات حسامەدین، کاندیدی سەربەخۆ بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:”من خۆم سەر بەهیچ حزبێک نیم، هیوای باشی بۆ هەموو حزبەکان دەخوازم و ڕەخنەشم لەسەر خراپەی هەموو حزبەکان گرتووە، من وەک ژنێکی چالاکوانی سەربەخۆ، خۆم کاندید کردووە بۆ مافی ژنان و گەنجان و ژینگە، من لە 2012 وەک چالاکوانێکی بواری ژنان، هەروەها بۆ گەنجانیش کارم کردووە خەڵکی من دەناسێت، من ناتوانم بڕۆم شارو شارۆچکە و گەڕەکەکان بگەڕێم، هەروەها هەشتا هیچ وێنە و پۆستەرێکم هەڵنەواسیووە، هەر شوێن نەماوە لەبەر حزبەکان هەڕجی جێگا و عەمودە گیراوە”.
راشیگەیاندووە:”کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کە هەمووی بەپارەی نەوتی خۆمان دروستکراوە کەچی هەر کەناڵە و سەر بەحزبێکە،من هەفتەی پێشوو داوای موقابەلە و بانگەشەم لە کەناڵێک کرد، کەچی داوای چوار هەزار دۆلارییان لێکردم ،من وامبیردەکردەوە کە وەرەقەیەک دوو وەرەقە بێ، من پێکەنیم جا خۆ چل وەرەقە مووچەی مەکتەبێکی پێدەدرێ، بەداخەوە حکومەت دەبوو یارمەتی کاندیدە سەربەخۆکان بدات نەک بەتەنها حزبەکانی خۆمان، چونکە کاندیدە سەربەخۆکان لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک و خاکە، دەبوو چۆن دەوترێ حکومەت باوکی میللەتە، ئاوا دەستی کاندیدە سەربەخۆکانی بگرتایە، ئێمە بەدەیان دەوڵەمەندی سەربەخۆمان هەیە ئەوانیش یارمەتیمان نادەن، بەڵام ئەوەی زۆر خەفەتی پێدەخۆم ئەو پەنجا کەناڵەیە کەهەمانە و هیچییان یارمەتیمان نادەن، ئێمە دەتوانین کاری باش بکەین لەپەرلەمان، ئەوەی لە سی ساڵی ڕابردوو نەکراوە ئێمە دەتوانین ئەنجامی بدەین و پەرلەمان چالاک بکەین، یەکەم کارم لەپەرلەمان کەمکردنەوەی مووچەی پەرلەمانتاری و نەهێشتنی خانەنشینی پەرلەمانتاری و هەروەها نەهێشتنی ئەوەیە پەرلەمانتار کە چووە پەرلەمان نەیکاتە دەرفەت بچێت لەوێوە خوێندنیش تەواو بکات دەبێت پەرلەمانتار بەتەواوی خۆی تەرخان بکات بۆ ئەرکەکەی، لەهیچ شوێنێکی دنیادا نەبووە پەرلەمانتار ئەو موچە و ئیمتیازە زۆرە و دواتریش لەپەرلەمان بێت و لەزانکۆ و ئامادەیی بخوێنێت!خەڵکیش دەمناسێت وەک ئاوات هەر قسەیەک بکەم جێبەجێی دەکەم.
“من پێویستم بە مووچەی پەرلەمانتاری نیە تا بۆ موچە بچم، خەڵک دەمناسێت کەچەندە کاری خۆبەخشیم بۆ ژینگە و گەنجان و خەڵک کردووە، من تائێستا ٨٠٠٠(هەشت هەزار)کەسم لەسەر کار دامەزراندووە، من تائێستاش خۆبەشم، نەحزب، نەحکومەت، نەهیچ دەوڵەمەندێک، هاوکاریمان ناکات و هیچ موچەیەکم نیە، لەگیرفانی خۆمان پارە بۆ کرێی ئۆفیس و کارەبا و ئاو کۆدەکەینەوە، بەهۆی قەیرانی دارایشەوە دوو جەژنە هیچ مەراسیمێکمان ئەنجام نەداوە. ئەگەر وەک کاندیدی حزبەکان هەموو تەلەفزیۆن و شوێنەکان موقابەلەم بکەن، وە لەهەموو شوێن ڕەسم و پۆستەرم هەڵبواسرێت بێگومانم لە سەدا سەد، دەردەچم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا من دڵنیام وەک ئاوات حسامەدین کەکارەکانی ڕابردووم شاهێدن کە بۆ داهاتوو دەنگی گەل دەبم” ئاوات حسامەدین وادەڵێت